له دیدارێكدا له‌گه‌ڵ ژماره‌یه‌ك له جوتیارانی وڵاته‌كه‌ی، حه‌سه‌ن رۆحانی سه‌رۆكی ئێران ره‌خنه‌ی له كۆماری وڵاتانی عه‌ره‌ب گرت به‌هۆی پاڵپشتیكردنی له سعودیه له شه‌ڕی یه‌مه‌ندا، رۆحانی رایگه‌یاند، ئه‌و موشه‌كه‌ی كه حوسییه‌كان ئاڕاسته‌ی ریازی پایته‌خی سعودیه‌یان كردوه موشه‌كی سوپای یه‌مه‌ن بوه.
هه‌ر له‌و وتاره‌دا، سه‌رۆكی ئێران به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی كۆتایی هاتنی شه‌ڕی دژ به داعشی راگه‌یاند.
حه‌سه‌ن رۆحانی - سه‌رۆكی ئێران، وتی؛ به پشتیوانی خوا‌و به تێكۆشانی گه‌لانی ناوچه‌كه ئه‌مڕۆ ده‌توانین بڵێین ئه‌و شه‌ڕه له‌سه‌ر خه‌ڵك كۆتایی هاتوه یان زۆر كه‌مبوه‌ته‌وه.. وه‌زیرانی ده‌ره‌وه‌ی یه‌ك دامه‌زراوه‌یی به‌سه‌رچوی كۆن و بێ كه‌ڵك و بێ كاریگه‌ریی به‌ناوی كۆمكاری عه‌ره‌ب، ئه‌وانه له‌ده‌وری كۆببنه‌وه و هه‌مو بیروهۆشیان سعودیه بێت كه ئه‌و هه‌مو تاوانه‌ی به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكی یه‌مه‌ن كردوه و هه‌مو رۆژێك بۆردومانیان ده‌كات، بێن و نیگه‌رانی خۆیان ده‌رببڕن له‌وه‌ی چۆن خه‌ڵكی یه‌مه‌ن له وه‌ڵامی ئه‌و هه‌مو بۆمبارانه‌دا.. دو ساڵ و نیو بۆمباراندا یه‌ك موشه‌كیان ئاڕاسته‌ی ریاز كردوه.
وتيشي؛ ئه‌و كاته‌ی كه خه‌ڵكی عێراق به‌ده‌ستی داعشه‌وه گرفتار بون ئه‌م كۆمكاری عه‌ره‌به له كوێ بو ؟ .. ئه‌وكاته‌ی خه‌ڵكی سوریا له حه‌له‌ب و دێرزور سه‌رده‌بڕدران، ئه‌م كۆماری عه‌ره‌به له كوێ بو ؟ سوپای یه‌مه‌ن و جه‌نگاوه‌رانی یه‌مه‌نی چۆن سه‌ركه‌وتو بون له‌وه‌ی موشه‌كێكی سكۆد كه خۆیان هه‌یانه و سوپاكه‌یان ههیبوهو له ئهمبارهكانیاندا بوه تۆزێك مه‌وداكه‌ی زیاد بوه، ئه‌مه هه‌مو كێشه‌كه‌ی ئه‌وانه.